رۆژژمیری کوژرانی کۆڵبەرانی کورد ( ئۆکتۆبری ٢٠١٦)
            ١١ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ١٩:٠٢
            
        
            هەنگاو: لەماوەی مانگی ئۆکتۆبری ئەمساڵدا، ٦ هاووڵاتیی کوررد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رێژیمی ئێران کوژراون و یان بریندار کراون کە ٥ کەسیان کۆڵبەر بوون.
 
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، لەماوەی مانگی ڕابردوودا ٣ کۆڵبەر و هاووڵاتییەکی  مەدەنی کورد  بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ریژیمی ئێران کوژراون و ٢ کۆڵبەریش بریندار کراون.
 
یەکەمی ئۆکتۆبر  (١.١٠.٢٠١٦) : کۆڵبەریکی تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی بانە بەناوی مێهدی ڕەحیم زادە لە گوندی چۆمانی ئەو شارە بەتەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێران گیانی لەدەست دا.
 
دەی ئۆکتۆبر  (١٠.١٠.٢٠١٦) : هاووڵاتییەکی مەدەنی خەڵکی ماکۆ بەناوی "خالس ئەیازی" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزەکانی رێژیم گیانی لە دەست دا، لەو ڕووداوەدا دوو هاووڵاتی ئەفغانیش گیانیان لەدەست دابوو.
 
دوازدەی ئۆکتۆبر ( ١٢.١٠.٢٠١٦) : کۆڵبەریکی کورد بەناوی ئەبووبەکر فەیزە لە سنووری "بەردەسۆران"ی پیرانشار، بەتەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ریژیم بریندار و بەمەبەستی چارەسەری ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری هەولێر کرا.
 
چواردەی ئۆکتۆبر ( ١٤.١٠.٢٠١٦) : کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵی سەلاسی ابوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان بەناوی ئەحمەد نەزەری، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیم کوژرا.
 
پازدەی ئۆکتۆبر ( ١٤.١٠.٢٠١٦) : کوژرانی کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٢ ساڵی کورد بەناوی "حەسەن ئەمینی" لەناوچەی سنووری سێرۆی نێوان باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان.
 
شازدەی ئۆکتۆبر ( ١٦.١٠.٢٠١٦) : کۆڵبەریکی تەمەن ١٩ ساڵ بەناوی "ئەشکان فەتاحی" لەناوچەی "دەڕە هەرات" سەر بە شاری نەوسوود، بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ریژیم بریندار و بەمەبەستی چارەسەری ڕەوانەی ەنخۆشخانەی شاری پاوە کرا.
 
بڵاوکردنەوە و کەڵک وەرگرتن لەم ئامارانە بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە.