دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەی لاوێکی سەقزی

١٢ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ١٢:٥٧
هەنگاو: لاوێکی سەقزی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و ئەشكەنجە كرابوو، پاش حەوتویەک ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی سەقز بە ناوی هێمن ساڵحی کوڕی ڕەحمان، رۆژی سیشەممەی حه‌وتووی ڕابردوو  ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەر لەلایەن دوو کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری "هەنگاو"ی راگەیاند کە ئەو لاوە کوردە لە ئیدارەی ئیتلاعات لێپرسینەوەی لێکراوە و ئەشكەنجە دراوە. هێزە ئیتلاعاتییەکان تۆمەتی "ناردنی ئیمەیل بۆ ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزێسیۆنی رێژیمی ئێران"یان خستووەتە پاڵ ئەو لاوە کوردە. هێمن ساڵحی پاش حەوتوویەک و رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١١ی خەزەڵوەر لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز ئازاد کرا.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە