رۆژژمێری دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیانی کورد ( ئۆکتۆبری ٢٠١٦)
١٣ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ١٣:٥٣
هەنگاو: ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو" بە مەبەستی زەق کردنەوە و خستنەڕووی حاڵەتەکانی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستاندا، ڕاپۆرتێک لەژێرناوی "رۆژژمێری دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیانی کورد" بەشێوەیهکی مانگانە بڵاو دهکاتەوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ماڵپەڕی "هەنگاو"، لەماوەی مانگی ئۆکتۆبردا ٣٨ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە ١٩ کەسیان بە دانانی بارمتە ئازاد بوون و ١٩ کەسی دیکەیان هێشتا دەستبەسەرن.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە زیاتری ڕێژەی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە شاری بۆکان بووە کە ١٧ هاووڵاتیی ئەو شارە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و شارەکانی سەقز و مەریوان بە ٦ حاڵەت و کامیاران بە ٣ حاڵەت لە ریزەکانی دووهەم و سێهەمدا جێیان گرتووە.
ناسنامە و دۆخی هەنووکەیی ئەو دەستبەسەرکراوانە بە شێوەی خوارەوەیە؛
٢ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : رزگار ئەمینی خەڵکی ئورمیە / ئازادی بە دانانی بارمتە
٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : ماریا کەوسەری خەڵکی قوروە / ئازادی بە دانانی بارمتە
٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : ئارتین حەسەن زادە خەڵکی مەریوان / ئازادی بە دانانی بارمتە
٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : بەهرە عارفی شەیخ خەڵکی مەریوان/ ئازادی بە دانانی بارمتە
٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : سەیران خوڕەنکا خەڵکی مەریوان / ئازادی بە دانانی بارمتە
٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : ڕۆژین ڕەزایی خەڵکی مەریوان / ئازادی بە دانانی بارمتە
٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : عادڵ ڕەشیدی خەڵکی مەریوان / ئازادی بە دانانی بارمتە
٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : مەلا حەسەن فەتحی خەڵکی بۆکان / ئازادی بە دانانی بارمتە
٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : موختار ساڵحی خەڵکی بۆکان / ئازادی بە دانانی بارمتە
٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : محەممەد ساڵحی خەڵکی بۆکان / دەستبەسەر
٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : کەماڵ ئاسوار خەڵکی بۆکان / دەستبەسەر
٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : بێهزاد ئاسوار خەڵکی بۆکان / ئازادی بە دانانی بارمتە
٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : بەهرام ئاسوار خەڵکی بۆکان / دەستبەسەر
٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : هیوا ئاسوار خەڵکی بۆکان / دەستبەسەر
٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : ئەمین مەحموودی خەڵکی بۆکان/ ئازادی بە دانانی بارمتە
٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : شاهین مەعموودی خەڵکی بۆکان/ ئازادی بە دانانی بارمتە
٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : عەبدولغەفوور مەحموودی خەڵکی بۆکان/ دەستبەسەر
٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : هەژار فارۆقی خەڵکی بۆکان/ دەستبەسەر
٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : یەعقووب نوورە خەڵکی بۆکان / دەستبەسەر
٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : کەماڵ ئەقدەم خەڵکی بۆکان / دەستبەسەر
٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : عەلی ئەقدەم خەڵکی بۆکان / ئازادی بە دانانی بارمتە
٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : بێهزاد مورادی خەلکی بۆکان / ئازادی بە دانانی بارمتە
١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : جەلال خزری خەڵکی پیرانشار / دەستبەسەر
١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : مەهدی تەوەکولی خەڵکی سنە / دەستبەسەر
١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : محەممەد عەبدی خەڵکی سنە / دەستبەسەر
١١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ ؛ سمکۆ سەرایی خەڵکی بۆکان / دەستبەسەر
١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : سەعدی خالدی خەڵکی دێولان / ئازادی بە دانانی بارمتە
١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : حەسەن قوربانی خەڵکی کامیاران / دەستبەسەر
١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : حوسێن قوربانی خەڵکی کامیاران / دەستبەسەر
١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : حوسین ڕۆحانی خەڵکی کامیاران / دەستبەسەر
حەفتەی سێهەمی ئۆکتۆبر: سۆران ڕەشیدی خەڵکی مەریوان/ ئازادی بە دانانی بارمتە
حەفتەی سێهەمی ئۆکتۆبر: عادڵ حوسێنزادە خەڵکی سەقز / دەستبەسەر
حەفتەی سێهەمی ئۆکتۆبر: زانکۆ خەڵکی سەقز / دەستبەسەر
٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : کامڵ سەریفزادە خەڵکی سەقز / دەستبەسەر
٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : غەریب شەریفزادە خەڵکی سەقز / دەستبەسەر
٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : ناسر خەڵکی سەقز / دەستبەسەر
٢٥ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : هێمن ساڵحی خەڵکی سەقز / ئازادی بە دانانی بارمتە
٢٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ : ڕێبوار قزڵچی خەڵکی بۆکان / ئازادی بە دانانی بارمتە
ئەم ڕاپۆرتە بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی "هەنگاو" ئامادە کراوە و بەسەرەنجدان بە دۆخی نالەبار و کەشی سەربازیی زاڵ بەسەر کوردستاندا، دەکری ریژەی دەستبەسەرکراوان لەمانگی ئۆکتۆبردا لەمە زیاتر بێت.
لە شاری کامیاران نزیکەی ٢٠ کەس دەستبەسەر کراون کە تەنیا ناسنامەی سێ کەسیان بۆ ناوەندەکانی مافی مرۆڤ ڕوون بووەتەوە.
لە شاری بۆکانیش نزیکەی ٤٠ کەس دەستبەسەر کراون کە ناسنامەی ١٥ کەسیان بۆ ماڵپەڕی "هەنگاو" ئاشکرا بووە.
بڵاوکردنەوە و کەڵک وەرگرتن لەم ئامارانە بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە.