شەریف باجوەر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
١٣ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ٢١:١٦
هه‌نگاو: شه‌ریف باجوه‌ر، چالاکی ژینگەپارێزی مەریوانی کە ڕۆژی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له‌لایه‌ن دادگای شاری سه‌وڵاواوه ئازاد كرا.
به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری مافی مرۆڤیی هه‌نگاو له شاری سه‌وڵاوا، شه‌ریف باجوه‌ر چالاكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی كه ڕۆژی ڕابردوو له نزیك گوندی دهركێی سه‌ر به شاری سه‌وڵاوا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌ته‌كانی ڕێژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن دادگای سه‌وڵاواوه بە دانانی بارمتە ئازاد كرا .
ناوبراو هه‌ر له‌و شوێنه‌وه كه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو ڕێپێوانه‌كه‌ی درێژه داوه و ئێستا به‌ڕێوه‌یه به‌ره‌و سه‌لاسی باوه‌جانی و هاوكاتیش تا گه‌یشتن به شوێنی مه‌به‌ست مانی له خواردن گرتووه.
ناوبراو بۆ ناڕزایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر كوشتن و ئازاردانی گیانداران و به‌تایبه‌ت بۆ شه‌رمه‌زار كردنی كوشتنی ئه‌و سه‌گه‌ی كه‌وا چه‌ند رۆژ پێش به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژرابوو، به مانگرتن له خواردن و ڕێپێوان له مه‌ریوانه‌وه تا سه‌لاسی باوه‌جانی، په‌یامی ژینگه‌پارێزیی هه‌ڵگرتووه و ئێستا و پاش ئازادبوونی رێگاكه درێژه ده‌دات.
شایانی باسه له چه‌ند ساڵی رابردوودا ناوبراو یه‌كێك له كه‌سه دیاره‌كانی بواری ژینگه‌پارێزیی كوردستان و به‌تایبه‌ت مه‌ریوان بووه‌و چالاكییه‌كانی كاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌بووه.