مریەم موقەدەسی ٦ ساڵ بێ مافی مرەخەسی

١٥ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ٠١:٢٠
هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد دوای ٦ ساڵ ڕاگیران لە بەندیخانە، هێشتا مافی مرەخەسی وچاوپێکەوتن بنەماڵەکەی پێنەدراوە.
 بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، مریەم موقەدەسی بەندکراوی سیاسیی کورد کە لە ساڵی ١٣٨٩ی هەتاو لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ڕاگیراوە، دوای تێپەڕینی ٦ ساڵ هێشتا لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە مافی مرەخەسی لێ زەوت کراوە.
ئەو بەندکراوە سیاسییە لە بەندیخانەدا تووشی چەندین نەخۆشی جۆراوجۆر بووە.
مریەم موقەدەسی ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی و دوای لەسێدارەدانی فەرزاد کەمانگەر و چەند چالاکی سیاسیی دیکەی کورد کە مانگرتنی سەرانسەری لە شارەکانی کوردستانی لێکەوەتەوە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و تۆمەتی "هاوکاری له‌گه‌ڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزێسیۆنی رێژیمی ئێران"ی خرایە پاڵ.
 ئەو بەندکراوە کوردە دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیمەوە سزای ٩ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
ناوبراو ئێستا ٦ ساڵە لە بەندیخانەی ئێڤیی تاران ڕاگیراوە و لە هەبونی مافی مرەخەسیش بێبەش کراوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە