ڕاپۆرتی "پاوەن" لەپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حوکمەکانی دادگا لە کوردستان (ئۆکتۆبری ٢٠١٦)

١٥ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ١٤:٣١
هەنگاو: ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو" بەنیازە بە مەبەستی زەقکردنەوەی ئەو حوکمانەی بەسەر چالاکانی کورددا ده‌سەپێندرێن، ڕاپۆرتێک لەژێر ناوی "پاوەن" ئامادە و بەشێوەی مانگانە بڵاوی بکاتەوە. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، لەماوەی مانگی ئۆکتۆبری ئەمساڵدا، ١٧٤ مانگ زیندان لەلایەن دادگاکانی رێژیم لەکوردستاندا بەسەر ٧ هاووڵاتیی کورددا سەپێندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ٦ چالاکی کرێکاری لەسەریەک بە ٥٤ مانگ زیندان و هاووڵاتییەکی کوردی دانیشتووی ئۆتریش بە ١٢٠ مانگ زیندان حکوم دراون. پشکی ژنان لەو حوکمانە ٢٤ مانگ بووە و پیاوانی کوردیش بە ١٥٤ مانگ زیندان مەحکووم کراون. ئەو سزانەی لەلایەن دادگاکانی ڕێژیمەوە راگه‌یه‌نراون بەمشێوەی خوارەوەیە؛   ١_  مێهرداد سەبووری خەڵکی کامیاران ١٢ مانگ زیندان. ٢_  شاهۆ سادقی خەڵکی کامیاران ٣ مانگ زیندان. ٣_ ئومید ئەحمەدی خەڵکی کامیاران ١٢ مانگ زیندان. ٤_ ڕۆژین ئیبراهیمی خەڵکی کامیاران ١٢ مانگ زیندان. ٥_ دڵنیا سەبووری خەڵکی کامیاران ١٢ مانگ زیندان. ٦_ ئارام محەممەدی خەڵکی کامیاران ٣ مانگ زیندان. ٧_ کامه‌ران قادری خەڵکی شنۆ و دانیشتووی وڵاتی ئۆتریش ١٢٠ مانگ زیندان.   شەش حاڵەتی یەکەم، بە تۆمەتی بەشداری لە ڕۆژی جیهانیی کرێکار و لەلایەن دادگای شۆڕشێ سنەوە سزای زیندانیان بەسەردا سەپا و کامراق قادری کە کوردێکی دانیشتووی وڵاتی ئۆتریشە لەلایەن دادسەرای تارانەوە بە تۆمەتی "هاوکاریی ئەمریکا" سزای ١٢٠ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە