دوو برا لە بۆکان دەستبەسەر کران

١٥ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ١٧:١٠
هەنگاو: شەپۆلی دەستبەسەر کردنی لاوانی بۆکانی درێژەی هەیە و ئەمجارە دوو برای خەڵکی ئەو شارە دەستبەسەر کران. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شه‌ممه‌، ڕێکەوتی ١٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٦ی کوردی ، دوو برای خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کران. هەواڵنێری "هەنگاو" ناسنامەی ئەو دوو برا کوردەی "مستەفا شێخی" و "دیاکۆ شێخی" ڕاگەیاندووە. بەپێی ئەو ڕاپۆرتە هێزە ئیتلاعاتییەکان کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ خانووی ئەو دوو هاووڵاتییەیان گەمارۆ داوە و دوای دەستبەسەر کردن بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە. هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو دوو برایە لەبەردەستدا نییە. دەستبەسەر کرانی ئەو دوو برا بۆکانییە لەکاتێکدایە کە لەماوەی مانگی ڕابردوودا هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لەشاری بۆکان ١٧ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە