ڕاپۆرتی "بەرژان" سەبارەت بە پێشێلکاریی مافەکانی ژنان _ ئۆکتۆبری ٢٠١٦

١٥ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ١٩:٢٥
هەنگاو: ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو" بەمەبەستی زەقکردنەوە و ڕووماڵکردنی پێشێلکارییەکانی مافەکانی ژنان لە کوردستان، ڕاپۆرتێک لەژێر ناوی "بەرژان" ئامادە و بەشێوەی مانگانە بڵاوی دەکاتەوە. بە پشت بستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەری مافی مرۆڤی"هەنگاو"، لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبری ئەمساڵدا، 9 حاڵەتی پێشێل کاریی مافی ژنان کە بریتین لە 2 حاڵەت سەپاندنی سزای بەندکران و 1 حاڵەت دەستبەسەرکران و  و 2حاڵەت کوشتنی ژنان بەدەست کەس وکاریان و 4 حاڵەت خۆکوژی تۆمارکراوە. سەپاندنی حوکمی زندان _ رۆژین ئیبراهیمی بەهۆی بەشداری لە رۆژی جیهانیی کرێکار، لە ڕێکەوتی 15/10/2016  لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە سزای 1سال بەندیخانەی بەسەردا سەپا. _  دڵینا سەبووری بەهۆی بەشداری لە رۆژی کرێکار، لە ڕێکەوتی 15/10/2016 لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە سزای 1سال بەندیخانەی بەسەردا سەپا. دەستبەسەرکران _  ماریا کەوسەری هاووڵاتیی پێڕەوی ئایینی بەهایی و دانیشتووی شاری قوروە، بەهۆی بەهایی بوون لەلایەن ئیتلاعاتی شاری سنەوه‌ لە ڕێکەوتی 4/10/2016 دەستبەسەر و پاش دو وحەوتوو بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. کوژرانی ژنان _ ڕێکەوتی ٢٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦، تەرمی کچێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە ناوی سروە شەریعەتی کە ئاسەواری لێدان و ئەشکەنجە بە جەستەیەوە دیار بوو، لە بەنداوخی قشڵاخی سنە دۆزرایەوە. _ ڕێکەوتی ٢٢ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦، ژنێک بەناوی "شۆڕێ شەهسەواری" لە شارە دێی دزێی مەرگەوەڕ بەدەستی مێردەکەی کوژرا. خۆکوژی ژنان _ رێکەوتی ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦، "سەفیە . ک" لە شاری سنە بە هۆی هەژاری و دەستکورتییەوە و لە ریگای خۆهەلواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. _ ڕێکەوتی ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦، نەجیبە مستەفاپووڕ خەلکی شاری شنۆ لەڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. _  حەفتەی دووهەمی مانگی ئۆکتۆبر، ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵی سەقزی بەناوی "ئەفسانە ڕەحمانی‌پوور" خۆی هەڵواسی و كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا. _  ڕێکەوتی ٢٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦،  "شیرین . ح" تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی  ڕوانسەر، لەڕێگای خۆسووتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە