وتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان دادگایی دەکرێ

١٧ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ١٩:١٣
هەنگاو: ئیجلال قەوامی، چالاکی مافی مرۆڤی کورد لە شاری سنە، کە لە رۆژانی رابردوودا بانگهێشتی دادگای شۆڕشی شاری سنە کرابوو، بڕیارە سبەینێ ١٨ی خەزەڵوەر لەلایەن دادگای ئیقلابی شاری سنەوە دادگایی بکرێ. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، وتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، بەهۆی سکاڵای شۆرای شاری سنەوە، بەرەوڕووی دادگا دەبێتەوە. ئەو چالاکەی مافی مرۆڤی کوردستان بەهۆی بڵاو کردنەوەی وتارێک لەسەر هەوڵی نایاسایی "ف، ز" بانگهێشتی دادگا کراوە و لە ئەنجامدا رۆژی داهاتوو دادگایی دەکرێ. ئیجلال قەوامی چالاکی مافی مرۆڤ و وتەبێژی ریکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بەهۆی رەخنە و نووسینی وتار و چالاکییەکانیەوە، دەیان جار بانگهێشتی ناوەندە ئەمنی‌یەکان کراوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە