دوو لاوی سەقزی بە دانانی بارمتە لە بهندیخانه ئازاد کران
١٨ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ٢١:٤١
هەنگاو : دوو لاوی کوردی خەڵکی سەقز کە حەوتووی ڕابردوو گوازرابوونەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز، پاش یەک مانگ دەستبەسەربوون و ئەشکەنجە، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، عادڵ حوسێنزاده ٢٦ ساڵ و یاسین کەنعانی تەمەن ٢٩ ساڵ، خەڵکی سەقز، مانگێک پێش ئێستا لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە شاری سەقز دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز گوازرانەوە.
ماڵپەڕی "کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی" بڵاوی کردوەتەوە ئەوو دوو لاوە کوردە حەوتووی رابردوو گوازرابوونەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز، سەرەتای ئەم حەوتووە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بهندیخانه ئازاد کران.
ئەو دوو چالاکە سیاسییە کوردە، بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری رێژیمی ئێران لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کرابوون.