گیان لەدەست دانی کرێکارێکی پیرانشاری لە هەرێمی کوردستان

١٩ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ٠١:٢٦
هەنگاو: کرێکارێکی کوردی خەڵکی پیرانشار، بەهۆی ڕووداوی کرەوە لەهەرێمی کوردستان گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ئەبووبەکر پوورفاتمی کرێکاری کوردی خەڵکی گوندی قڕچاوەی پیرانشار، بەهۆی ڕووداوی کارەوە لەهەرێمی کوردستان گیانی لەدەست دا.
 
ئەو هاووڵاتییە کوردە بەهۆی بێکاری و بەمەبەستی دابینکردنی بژێوی ژیانی خێزانەکەی لەڕووی ناچارییەوە رووی لەهەرێمی کوردستان کردبوو، بەڵام چەند رۆژ پێش ئێستا بە هۆی سووتانەوە گیانی لەدەست دا.
 
ماوەیەک بەرلەئێستا و لەڕێکەوتی ٢٤ی ڕەزبەری ئەمساڵ، کرێکارێکی سەقزی بەنایو عەلی ومرادی بە هۆی رووداوی کارەوە لە شاری سلێمانی گیانی لەدەست دابوو.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە