ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو لە ئێران فیلتێر کرا

١٩ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ١٥:٢٧
هەنگاو: ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو کە ماوەی کەمتر لە یەک مانگە دەستی بەکار کردووە و هەواڵی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕووماڵ دەکات، لەلایەن دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئێرانەوە فیلتێری خرایە سەر. بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی خوێنەرانی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی هەنگاو ناردوویانە، ئەم ماڵپەڕە لە زۆربەی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات وەک "بۆکان، شنۆ،ئورمیە، کامیاران، سنە و کرماشان" فیلتێری خراوەتە سەر و بەکارهێنەران ناتوانن بیکەنەوە. دامەزراوەەکانی تایبەت بە فیلتێری ماڵپەڕەکان لە ئێران لەژێر چاودێریی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی کۆمای ئیسلامیدان و ئەو ماڵپەڕانەی بەپیی یاساکانی کۆماری ئیسلامی نەجووڵنەوە و هەواڵ و پێشهاتەکانی ناو ئێران ڕووماڵ بکەن، فیلتێریان دەخرێتە سەر و بۆ بەکارهێنانیان دەبێ نەرم ئامێری "فیلتر شکن" بەکار بهێنرێت. دەستەی بەڕێوەبەریی هەنگاو ئەو کارە بە پێشێلکردنی ئاشکرای پێوەرەکانی راگەیاندنی ئازاد و بەها مرۆییەکان و هەروەها پێشێلکاریی ئاشکرای مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەزانێت و هەوڵێکی ئاشکرای حکوومەتی ئێرانە بۆ پێشگیری لە ڕووماڵکردنی هەواڵ و پێشهات و ڕاستتەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە