دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە
١٩ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ١٧:٤٠
هەنگاو: چارەنووسی دوو هاووڵاتیی كورد پاش ١٠ رۆژ لەدەست بەسەرکران هێشتا ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، چارەنووسی دوو هاووڵاتیی نەغەدەیی کە ١٠ رۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کرابوون، هێشتا ناڕوونە.
هەواڵنێری "هەنگاو" ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوەی "ئارام سوورە" خوێندکاری " تربیت بدنی" و "شایان حاجی تەلخابی" ئارایشگەر راگەیاندووە.
ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە رۆژی شەممە رێکەوتی ٨ی خەزەڵوەر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزراونەتەوە.
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، جارەنووسیان هێشتا نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ڕۆڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە.