لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد لە قەزوێن
٢٠ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ١٥:٠٣
هەنگاو: شەپۆلی لەسێدارەدانی هاووڵاتیانی کورد درێژەی هەیە و لەماوەی ٩ رۆژی رابردوودا ٩ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لەسیدارە دراون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە رێکەوتی١٧ی خەزەڵوەر، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لەبەندیخانەی ناوەندیی شاری قەزوێن بەڕێوەچووە.
هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو بەندکراوە کوردەی "حەسەن . خ" تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی شاری سنە راگەیاندووە.
حەسەن ٥ ساڵ بەرلەئێستا و لەساڵی ٢٧١١ی کورد بە تۆمەتی "کوشتنی ئەنقەست" لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو" ، لەماوەی ٩ ڕۆژی ڕابردوودا سزای سێدارەی ٩ هاووڵاتیی کورد لەبەندیخانەکانی قەزوێن، مەهاباد، ئورمیە، قوروە و سەڵماس جێبەجێ کراوە.