خۆسووتاندن، گیانی ژنێکی لاوی ئەستاند

٢٢ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ١٨:٥٩
هەنگاو: لە درێژەی خۆکوژییەکانی ژنان لە کوردستان، ژنێکی لاو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی ماڤی مرۆڤی "هەنگاو"، رۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەر، ژنێکی لاو بە ناوی "سەعادەت ڕەزایی"، خەڵکی حەسەن ئاوایی شاری دیواندەرە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی وتەی هەواڵنێری "هەنگاو" لە شاری دیواندەرە، ناوبراو بە هۆی کێشەی خێزانی و بە ئاگر تیبەردان لە جەستەی خۆی، هەوڵی خۆکوژی داوە. سەعادەت دایکی منداڵیکی ١ساڵان بووە و بەهۆی برینی قوڵەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ئورمیە گیانی لەدەست داوە. بەپێی ئاماری تۆماری کراو لە ناوەندی ئاماری مافی مرۆڤی "هەنگاو"، لەسەرەتایی پاییزی ئەمساڵەوە ٦ ژن لە کوردستان خۆیان کوشتوووە و لەوانەش ٢ کەسیان لە ڕیگەی خۆسوتاندنەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە