ڕووداوی کار کرێکارێکی کردە قوربانی

٣٠ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ٠١:٠٥
هەنگاو: بەهۆی ڕووداوی کارەوە کرێکاریکی خەڵکی پاوە گیانی له‌ده‌ست دا. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی هەینی ٢٨ی خەزەڵوەر، کرێکاریکی خەڵکی پاوە بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا. هەواڵنێری "هەنگاو" لە شاری پاوە ناسنامەی ئەو کرێکارە کوردەی "سەعید حکمەتی" کوڕی هاشم ڕاگەیاند. ئەو کرێکارە کوردە لە کاتی کارکردن و بەهۆی ئەوەی "کەرەستەی دڵنیابوون و پاراستنی" نەبووە، لە باڵه‌خانه‌یه‌كی نیوەکارە بەربووەتەوە و پاش ٣ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە. بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، لە ماوەی ٦ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٢٤ کرێکاری کورد لە پاریزگای کرماشان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەست داوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە