دادگای ئورمیه ٥ ساڵ بهندكرانی بهسهر هاووڵاتییهكی كورددا سهپاند
٣٠ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ٠١:٢١
هەنگاو: کامهران دەروێشی، هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە سزای ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیزیی بەسەردا سەپێندرا.
بهپێی راپۆرتی گهیشتوو به ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی"هەنگاو"، لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئورمیه، کامران دەروێشیی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان، بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.
کامران دەروێشی، لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ(٩٥)دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەربە وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ ماوەی ٢ مانگ لە ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە، لەژێر ئەشکەنجە و لێپرسینەوەی هێزە ئەمنییەکاندا بووە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "کەمپەینی بەرگری لە بهندكراوانی سیاسی و مەدەنی"، دەروێشی هەنووکە لە بەندی ١٣ی بهندیخانهی ئورمیه و لە نێو بهندكراوانی "مەترسیدار" و تاوانه گشتییەکاندا راگیراوە و لە دۆخێکی نالەباردا ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.
تێکەڵکردنی بهندكراوانی سیاسیی کورد لەگەڵ بهندكراوانی دیکە لە بهندیخانهی ئورمیه، بەردەوام جێگەی ناڕەزایەتی و مانگرتنی بهندكراوانی سیاسیی کورد بووە، بەڵام سەرەڕای بەڵێنی بەرپرسان، هەتا ئێستا ئەو داواکارییەی بهندكراوان جێبەجێ نەکراوە.