لێبوردنی نێودەوڵەتی لەسەر وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملی لە بەندکراوانی کورد هاتە دەنگ

١ سەرماوەز ٢٧١٦، ١٩:٢٨
هەنگاو: ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی لێبورردنی نێودەوڵەتی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملی لە بەندکراوان کورد لە بەندیخانەکانی ئێران شەرمەزار کردووە. بەپێێ ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، لێبوردنی نێودەوڵەتی  رێژیمی ئێران بە ناچارکردنی بەندکراوانی سیاسی و وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملی و بڵاوکردنەوە لە تەلەڤیزیۆن بە مەبەستی ڕەوا لەقەڵەمدانی لەسێدارەدانی بەربڵاوی بەندکراوان، تۆمەتبار کردووە. لەو بەیاننامەیەدا ئاماژە بە لەسێدارەدانی ٢٣ لاوی کورد کراوە کە هاوینی ئەمساڵ و بە کۆمەڵ لەبەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دران و ئاماژە بەوە کراوە کە هەمو وئەو بەندکراوانە فریودراون و پێیان ڕاگەیندراوە کە دوای دانپێدانان ئازاد دەکرێن. بەرپرسی بەشی رۆژهەلاتی نیوەڕاست و باکووری ئەفریقای رێکخراوی لێبوردنی نیودەوڵەتی لەوپەیوەندییەدا دەڵێ :" تۆمەتبارەکان لە پشتی دەرگا داخراوەکان بە تۆمەتی ناڕوون موحاکمە و سزای سێدارەیان بەسەردا دەسەپێندرێت." رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لەبەرپرسانی ئێران کردووە کە دەستبەجێ تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی دانپێدانانە زۆرەملییەکان لەژێر ئەشکەنجەدا رابگرێت.    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە