کرێکارێکی دیکەی بوو بە قوربانی

٢ سەرماوەز ٢٧١٦، ١٨:٣٨
هەنگاو: بەهۆی ڕووداوی کارەوە کرێکاریکی دیکەی کورد لە شاری قوروە گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو" ، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١ی سەرماوەز، لە کانزانی زێڕی شاری قوروە بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا. ماڵپەڕی حکومەتی "ئیلنا" ناسنامەی ئەو کرێکارە کوردەی "موحسین خودابەندەلوو" ڕاگەیاندووە. ناوبراو  کەوتبووە نێو ئامێری هاڕێنی بەرد و دەستبەجێ گیانی لەدەست دابوو. موحسین خودابەندەلوو تەمەن ٢٨ ساڵ و خێزاندار بووە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە