دەستبەسەر کردن و ناڕوونیی چارەنووسی لاوێکی کورد لە سەقز

٣ سەرماوەز ٢٧١٦، ٠١:٤٠
هەنگاو: لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵی کوردی خەڵکی شاری سەقز، بەهۆکارێکی ناڕوون، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی رژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیار راگوێزرا. بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، حەفتەی رابردوو، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بەناوی هیمن حوسینی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا. بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێمن حوسێنی لە کاتێکدا لە شاری بانەوە بەرەو شاری سەقز دەگەڕایەوە، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵە و کەسوکاری هێمن حوسێنی، هێزە ئیتلاعاتییەکان هیچ هەواڵێکیان لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکەیان پێ رانەگەیاندووە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە