مەهاباد.. هاووڵاتییەکی سەردەشتی لەسێدارە درا

٤ سەرماوەز ٢٧١٦، ٢٢:٤٨
هەنگاو: لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ١١ هاووڵاتی لەبەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون کە یەکێکیان کورد بووە و سزای سێدارەکەی لەبەندیخانەی مەهاباد جێبەجێ کراوە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەری مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج‌شەممە رێکەوتی ٤ی سەرماوەز، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت لە بەندیخانەی مەهاباد بەڕێوەچوو. هەواڵنێری هەنگاو لەشاری سەردەشت ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە وکردەی "جەمشید تەهامی" ڕاگەیاندووە. جەمشید تەهامی پێشتر و لەساڵی ٢٧١٣ی کوردی(١٣٩٢ی هەتاوی) دەستبەسەر و دواتر بەتۆمەتی " تاوانە پەییوەندیدارەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە