ناڕوونی چارەنووسی خۆشک و برایەکی سەردەشتی پاش سێ مانگ

٨ سەرماوەز ٢٧١٦، ٠١:٠٩
هەنگاو: چارەنووسی خۆشک و برایەکی خەڵکی سەردەشت کە سەرەتای خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوون، هێشتا ناڕوونە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی خۆشک و برایەکی سەردەشتی کە نزیکەی سی مانگ بەر لەئێستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەردەشتەوە دەستبەسەر کراون لە بەر دەستدا نیە. لەیلا و ئاکام هەتیمی ١٤ی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەردەشتەوە دەستبەسەر کراون. هەواڵنێری "هەنگاو"لەشاری سەردەشت ڕایگەیاند کە سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەو خۆشک و برایە، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لە شوێنی راگیراوی ڕۆڵەکانیان دەست نەکەوتووە. هۆ یان هۆکاری دەستبەسەر کرانی لەیلا و ئاکام هەتا ئێستا بۆ "هەنگاو" ئاشکرا نەبووە، بەڵام سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو خۆشک و برایە بەتۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران" دەستبەسەر کراون.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە