زیندانییەکی سیاسیی کورد پاش ١٣٨ مانگ زیندان، ڕادەستی دەمیشق کرایەوە

١١ سەرماوەز ٢٧١٦، ٠١:١٣
هەنگاو: ڕژیمی  ئێران، زیندانییەکی سیاسیی کوردی خەڵکی ڕۆژائای کوردستانی ڕادەستی ڕێژیمی سووریە کردەوە. بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، مستەفا عەلی ئەحمەد، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری کۆبانی ڕۆژئاوای کوردستان، پاش تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی لەلایەن ڕێژیمی  ئێرانەوە ڕادەوەستی ڕژیمی سووریە کرایەوە. ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە پاش تێپەڕاندنی ١١ ساڵ و نیو زیندان لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ، ڕادەستی ڕێژیمی بەشار ئەسەد لە دەمیشق کراوەتەوە. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لەمبارەوە ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە مستەفا عەلی ئەحمەد، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی سەرماوەز، لە زیندانی ورمێ گوازراوەتە فڕۆکەخانەی ئەو شارە و پاش ڕاگواستن بۆ تاران، لەڕێگای یەکێک لە فڕۆکەخانەکانی تاران، دیپۆرتی دەمیشق، پێتەختی ڕژیمی بەشار ئەسەد کراوەتەوە. ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە، هەنووکە لە سووریە لە زیندانەلانی ڕێژیمی بەشارئەسەد دایە. مستەفا عەلی ئەحمەد، گەلاوێژی ٢٧٠٥ی کوردی (١٢٨٤ی هەتاوی) لە دەوروبەری ئورمیە دەستبەسەر و پاشان بەتۆمەتی ئەندامەتی لە پەکەکە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا. حوکمی ئەم زیندانییە سیاسییە، پاش پپێداچوونەوە لەلایەن دیوانی بەرزی وڵات بۆ ١١ ساڵ زیندان کەم کرایەوە و پاشان ساڵی ١٣٩٠ بەتۆمەتی پێوەندیگرتن و زانیاریدان بە هەواڵدەرییەکانی دەرەوەی زیندان، ٦ مانگی دیکە زیندانی بەسەردا سەپابوو.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە