زیندانییەکی مەزهەبیی کورد بەهۆی جەڵتەی دڵ و لێدانەوە ژیانی لە مەترسیدایە

١١ سەرماوەز ٢٧١٦، ٠١:٤٠
هەنگاو: زیندانییەکی مەزهەبیی کورد لە زیندانی رجایی شاری کەرەج، کە حەفتەی رابردو پاش دووەمین جەڵتەی دڵ بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان گوازرایەوە و بەهۆی هاندانی ماموورانی زیندان بەرەوڕووی لێدانی خەڵک بوویەوە، باری تەندروستیی ناجێگیرە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"،سلێمان پیرۆتی، حەفتەی رابردوو پاش ئەوەی بۆ جاری دووەم تووشی جەڵتەی دڵ هاتبوو، لە نەخۆشخانە لەلایەن مەئموورانی زیندانەوە وەکوو "داعشی" ناوی لێ دەبردرێ و بەو هۆیەوە لەلایەن خەڵکەوە بەرەوڕووی لێدان و بێ حورمەتی بۆەتەوە. ئەو زیندانییە کوردە، کە بەهۆی جەڵتەوە نیوەی لەشی لەکار کەتووە، پاش ئەوەی لەلایەن خەڵکەوە بەرەوڕووی ڵیدان وبێ ڕێزی بۆتەوە، داوای کردووە دەستەبجێ رەوانەی زیندان بکرێتەوە. دۆخی جەستەیی ئەو زیندانییە کوردە، بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکییەوە رووی لە خراپتر بوون کردووەو هەنووکە لە دۆخێکی ناجێگردایە. دەگوترێ سلێمان پیرۆتی، کە رێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەر رەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان کرابوو، بەهۆی لێدانەوە سەری ماسیوەو هەروەها ئەگەری کەڕ بوونی یەکێک لە گوێچکەکانی لەئارادایە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە