خاڵکووبیی وێنەی رێبەرێکی کورد، دەستبەسەر کرانی لاوێکی سەقزی لێکەوتەوە
١٥ سەرماوەز ٢٧١٦، ٢١:٠٥
هەنگاو: لاویکی تەمەن ١٧ ساڵەی خەڵکی شاری سەقز بەهۆی هەڵکەندنی وێنەیەکی دوکتور قاسملوو لەسەر ملی خۆی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەقز ناوی ئەو لاوە کوردەی "تەها هەمزەیی" راگەیاندووە کە لە دووکانێکی سافکاری وەکوو شاگردی وەستا کاری کردووە.
ئەو لاوە کوردە لە کاتێکدا لە دووکانی سافکاری سەرقاڵی کار کردن بووە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتیەیکانەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوینێکی نادیار کراوە.
چالاکانی مافی مرۆڤ، نیگەرانیی خۆیان لەمەر ئەگەری ئەشکەنجەدانی ئەو لاوە تەمەن ١٧ ساڵەیە و ئەگەری کوژاندنەوەی سیگار بە شوێنی خاڵ کوتانی ناوبراو کردووە.
هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ هەواڵێک لە شوێنی راگیران و باری تەندروستیی تەها هەمزەیی لەبەر دەستدا نییە.