رۆژنامەنووسێکی کورد لە کرماشان دادگایی کرا

١٥ سەرماوەز ٢٧١٦، ٢١:٢١
هەنگاو: رۆژنامەنووسێکی ریفۆرمخوازی کورد لەکرماشان بانگهێشتی دادگا کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ئەمڕۆ دووشەممە، رێکەوتی ١٥ی سەرماوەز، رۆژنامەنووسیکی کوردی خەڵکی کرماشان و بەرێوەبەری ماڵپەڕی "کرماشان پۆست" لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوە دادگایی کرا. فەرزاد پورمورادی، کە حەفتەی رابردوو لەرێگەی نامەی فەرمیی دادگاوە بانگهێشتی بەردەم دادوەر کرابوو، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای سزادانی کرماشانەوە دادگایی کرا. دەگوترێ کە فەرزاد پورمورادی، رێکەوتی ٧ی بەفرانباری داهاتوو جارێکی دیکە لە دادگای ئینقلاب(شۆرش)ی کرماشانەوە دادگایی دەکرێت. ئەو رۆژنامەنووسە کوردە، بە "تەبلیغات به دژی نیزام، شێواندنی رای گشتی، سووکایەتی کردن بە بەرپرسانی نیزام و هەروەها هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی" تۆمەتبار کراوە. فەرزاد پورمورادی، رێکەوتی ١٢ی بەفرانباری سالی ١٣٩٤ لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە کرماشان و لە ماڵی خۆیاندا دەستەبسەر کرابوو.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە