بۆکان.. ژنێک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا
١٦ سەرماوەز ٢٧١٦، ٠٢:٠٧
هەنگاو: خۆکوژی ژنان و کچانی کورد درێژەی هەیە و دوو ژن لە شارەکانی بۆکان و سەقز لە یەک ڕۆژدا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١١ی سەرماوەز، ژنێکی خەڵکی بۆکان بە هۆی کێشەی دەروونییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەواڵنێری "هەنگاو" ناسنامەی ئەو ژنەی "وەجیە محەممەدی ئەقدەم" ڕاگەیاند .
ئەو ژنە سەرەتای حەفتەی ڕابردوو ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو و پاش چەند ڕۆژی گیانی لە دەست دابوو.
جێگای ئاماژەیە کە هەمان ڕۆژ ژنێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی سەقزیش بە ناوی "نەرگس قادرزادە" لەڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.