کوردستان بەرەو لووتکەی مرۆڤایەتی/ پەتی سێدارە لە ملی تاوانبارێک دەرهێنرا

١٦ سەرماوەز ٢٧١٦، ١٦:٣٣
هەنگاو: لەدرێژەی شەپۆلی مرۆڤایەتی هاووڵاتییانی کورددا، تاوانبارێکی کوردی مەحکووم به سێدارە، پەتی سێدارەی لە مل دەرهێنرا و ژیانێکی نوێی پێشکەش کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٣یسەرماوەز، هاووڵاتییەکی کوردی تاوانبار به کوشتنی کەسێک، لەلایەن بنەماڵەی کوژراوەکەوە بەخشرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئیمان شوکری، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری دێولانە کە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی (٢٧٠٩ی کوردی) بەتاوانی کوشتنی دراوسێیەکی قۆڵبەست و دواتر سزای لەسێدارەدانی بەسەرداسەپابوو. پاش هەفت ساڵ، بنەماڵەی هاووڵاتییە کوژراوەکە، بکوژی منداڵەکەیان بەخشی و بەم شێوەیە لاپەڕەیەکی نوێیان بە کتێبی مرۆڤایەتی لە کوردستان زێدەکرد. لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا و لەکاتێكدا دڕەندەیی ڕژیمی ئیسلامی لە کوردستان ڕۆژبەدوای ڕۆژ لە گەشەسەندندایە، هاووڵاتییانی کورد بە کردەوە دلۆڤانی و مرۆڤایەتیی خۆیان سەلماندووە و بە هەوڵ و هیمەتی چالاکانی مافی مرۆڤی و مەدەنی، کۆمەڵێک تاوانباری مەحکووم بەسێدارە بەخشراون و ژیانێکی نوێیان دەستپێکردووە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە