ڕۆژژمێری دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد ( نۆڤەمبری ٢٠١٦)

١٦ سەرماوەز ٢٧١٦، ١٧:٣٨
هەنگاو: ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو” بە مەبەستی زەق کردنەوە و خستنەڕووی حاڵەتەکانی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستاندا، ڕاپۆرتێک لەژێرناوی “رۆژژمێری دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیانی کورد” بەشێوەیه‌کی مانگانە بڵاو ده‌کاتەوە. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ماڵپەڕی “هەنگاو”، لەماوەی مانگی نۆڤەمبردا  ١٠  هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە جگە لە کەسیان هەموویان هێشتا دەستبەسەرن و چارەنووسیان نادیارە. بەپشتبەستن بە داتاکانی هەنگاو زیاترین ڕێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان لە شاری بۆکان تۆمار کراوە کە ٥ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. لە ڕاپۆرتی مانگی ڕابردووش شاری بۆکان بە تۆمارکرانی ١٧ حاڵەتەتی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان پلەی یەکەمی هەبوو.   ناسنامە و دۆخی هەنووکەیی ئەو دەستبەسەرکراوانە بە شێوەی خوارەوەیە؛   ٢ ی نۆڤەمبری ٢٠١٦ : شەریف باجوور خەڵکی مەریوان / ئازادی بەدانانی بارمتە ٥ ی نۆڤەمبری ٢٠١٦ : مستەفا شێخی خەڵکی بۆکان / دەستبەسەر ٥ ی نۆڤەمبری ٢٠١٦ : دیاکۆ شێخی خەڵکی بۆکان / دەستبەسەر ٩ ی نۆڤەمبری ٢٠١٦ : سەید تەها رەشید خەڵکی بۆکان/ دەستبەسەر نێوەڕاستی نۆڤەمبر : هێمن حوسێنی خەڵکی سەقز / دەستبەسەر ٢١ ی نۆڤەمبری ٢٠١٦ : جەماڵ ێوسێفی خەڵکی بۆکان  / دەستبەسەر ٢٣ ی نۆڤەمبری ٢٠١٦ : ناسر خزری خەڵکی پیرانشار / دەستبەسەر کۆتاییەکانی نۆڤەمبر : ئیرەج حوسێنیانی خەڵکی سنە / دەستبەسەر کۆتاییەکانی نۆڤەمبر: هەژار مام عەزیزی خەڵکی بۆکان /  دەستبەسەر ٣٠ی نۆڤەمبری ٢٠١٦ : سالار سۆفی خەڵکی دیواندەرە  / دەستبەسەر   ئەم ڕاپۆرتە بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی “هەنگاو” ئامادە کراوە و بەسەرەنجدان بە دۆخی نالەبار و کەشی سەربازیی زاڵ بەسەر کوردستاندا، دەکری ریژەی دەستبەسەرکراوان لەمانگی ئۆکتۆبردا لەمە زیاتر بێت.   بڵاوکردنەوە و کەڵک وەرگرتن لەم ئامارانە بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە