دەستبەسەر کردن و ناڕوونیی چارەنووسی لاوێکی کورد لە دیواندەرە

١٦ سەرماوەز ٢٧١٦، ١٧:٤٣
هەنگاو: لە درێژەی رەوتی دەستبەسە رکردنی چالاکان و هاووڵاتییانی کورد لە شارەکانی کوردستان، هێزە ئیتلاعاتییەکان لاوێکی کوردی خەڵکی دیواندەرەیان دەستبەسەر کردووە. بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری هەنگاو لە دیواندەرە، رۆژی ١٠ی سەرماوەز لاوێکی خەلکی دیواندەرە لە کاتێکددا سەردانی دادگەی ئەو شارە کردووە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. هەواڵنێری هەنگاو ناوی ئەو لاوە کوردەی ؛سالار سۆفی" راگەیاندووە کە لە کاتی دەستبەسەر کردندا بەرەوڕووی لێدان و بێ حورمەتی کردنی هێزە ئەمنییەکان بۆتەوە. دەگوترێ ئە ولاوە کوردە پێشتر لەگەڵ هێز ەئەمنییەکان تووشی دەمەقاڵە و تێکهەڵچوونی زارەکی هاتبوو، کە بەو هۆیەوە بانگهێشتی دادگا کرابوو. هەتا ئێستا سەرەڕای هەوڵی بنەماڵە و کەسووکاری، هیچ هەوالێک لە چارەنووسی سالار سۆفی و شوێنی راگیرانی نازاندرێت. لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک لە هاوڵاتییانی کورد لە شارەکانی سەقز و قوروە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە