ڕووداوی کار دوو قوربانی لێکەوتەوە

١٦ سەرماوەز ٢٧١٦، ٢٣:٤٧
هەنگاو: دوو کرێکاری کورد لە دوو ڕووداوی جیاجیادا لەشارەکانی سەقز و سەرپێڵی زەهاو  گیانیان لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، نەبوونی ئیمەنی لە شوێنی کار لەماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا گیان لەدەستدانی دوو کرێکاری کوردی لێکەوتووەتەوە. ڕۆژی شەممە ١٣ی سەرماوەز، کرێکارێکی لاوی کورد لەکاتی کار کردن لە بینایەکی نیوەساز لە شارەکی "گوڵان"ی شاری سەقز بەهۆی کەوتنەخوارەوە گیانی لەدەست دا. ئەو لاوە کوردە بە هۆی نەبوونی ئیمەنی کار تووشی ئەو رووداوە بووە و ناسنامەکەی ئازاد محەممەدی ڕاگەیندراوە. لەڕووداوێکی دیکەدا، ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٥ی سەرماوەز، کرێکاریکی دیکەی کورد بە ناسنامەی "ج. ک" لەکاتی کارکردندا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا. ئەو ڕووداوە لە شاری سەرپێڵی زەهاو و لە نێو بینایەکی پێنج نۆهەمی ڕووی داوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە