تەنیا چەند کاتژمێر هەتا لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد

١٧ سەرماوەز ٢٧١٦، ٠٠:٠٣
هەنگاو: لەسێدارەدانی هاووڵاتیانی کورد لەژێر ناوی جۆراوجۆر درێژەی هەیە و لە یەکم ساتەکانی رۆژی چوارشەممە سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لە بەندیخانەی سەڵماس بەڕێوە دەچێت. بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، بەرپرسانی بەندیخانەی سەڵماس بە هاووڵاتییەکی کوردی بەندکراو لەو بەندیخانەیان ڕاگەیاندووە کە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو بەکاتی ئێران حوکمەکەی کە سێدارەیە بەڕێوە دەچێت. هەواڵنێری "هەنگاو: ناسنامەی ئەو بەندکراوە کوردەی "عەلی چەهریق" ڕاگەیاندووە کە بەهۆی "تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان" لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە. بنەماڵەی ئەو بەندکراوە کوردە ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی سەرماوەز بۆ دوایین جار لەگەڵ ڕۆڵەکەیان چاوپێکەوتنیان ئەنجام داوە. عەلی چەهریق دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی لە بەندی گشتی بەندیخانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراوەتەوە. گوازرانەوەی ناوبراو لەکاتێکدایە  کە کەیسی ئەو بەندکراوە بەمەبستی پێداچوونەوە رەوانەی لقی ٣٨ی دیوان بە سەرۆکایەتی دادوەر لەتیف ڕوستەمی کراوەتەوە.    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە