لێبوردنی نێودەوڵەتی زەینەب جەلالیانی وەکوو زیندانیی ساڵ ناساند

١٧ سەرماوەز ٢٧١٦، ١٩:٤٢
هەنگاو: رێکخراوی لێبوردنی نێو دەوڵەتی، ژنە زیندنایی سیاسیی کورد زەینەب جەلالیانی وەکوو زیندانیی سیاسیی ساڵ دەست نیشان کرد. زەینەب جەلالیان، تەمەن ٣٤ ساڵ و یەکێک لە ١٢ زیندانیی سیاسی لە ئاستی جیهاندا و لە بەرەبەری ١٠ی دیسامبر رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤدا لەلایەن لێبوردنی نێودەوڵەتی پشتیوانیی بەدەست هێنانی مافەکانی لێکراوە. ئەو ژنە زیندانییە سیاسییە کوردە، تاقە نوێنەری زیندانیانی سیاسیی ئێران بووە، کە لەلایەن رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتییەوە هەڵبژێردراوە. زەینەب جەلایان کە یەکێک لە چاوەکانی تووشی نەخۆشیی "ناخنک(زیاده گۆشت)" بووە، بە هۆی هەڕەشە و ئەشکەنجەوە، ناچار بە دانپیدانانی زۆرەملیی تەلەفزیۆنی کرابوو. رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئەمساڵ لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا داوای کردبوو کە هەرچی خێراتر لە زیندانی ئێران ئازاد بکرێ و هەموو مافەکانی بۆ بگەڕێندرێتەوە و قەرەبوو بکرێتەوە. ئەو چالاکە سیاسییە کوردەی خەلکی ماکۆ، رەشەممەی ساڵی ١٣٨٦ لە کراشان دەستەبسەر کراو دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشەوە حوکمی لەسێدارە درانی بۆ بڕایەوە و سەرئەنجام ئەو حوکمە بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە