ڕاپۆرتی “پاوەن” لەپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حوکمەکانی دادگا لە کوردستان (نۆڤەمبری ٢٠١٦)

١٨ سەرماوەز ٢٧١٦، ٠٠:٣٥
هەنگاو: ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو” بەنیازە بە مەبەستی زەقکردنەوەی ئەو حوکمانەی بەسەر چالاکانی کورددا ده‌سەپێندرێن، ڕاپۆرتێک لەژێر ناوی “پاوەن” ئامادە و بەشێوەی مانگانە بڵاوی بکاتەوە. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، لەماوەی مانگی نۆڤەمبری ئەمساڵدا، ٢١٨ مانگ زیندان لەلایەن دادگاکانی رێژیم لەکوردستاندا بەسەر ١٥ هاووڵاتیی کورددا سەپێندراوە. ئەم ئامارە بە نیسبەت مانگی پێشتر (ئۆکتۆبر)، ٤٤ مانگ زیادی کردووە. لەمانگی ئۆکتۆبردا ٧ هاووڵاتیی کورد سەرجەم بە ١٧٤ مانگ زیندان حوکم درابوون.   ئەو سزانەی لەلایەن دادگاکانی ڕێژیمەوە راگه‌یه‌نراون بەشێوەی خوارەوەیە؛ ١_ سەردار ئیسماعلی خەڵکی سەردەشت ١٢ مانگ زیندان. ٢_ سەفا حەسەن‌پوور خەڵکی سەردەشت ١٢ مانگ زیندان. ٣_ سوهەیلا زوبەیری خەڵکی سەردەشت ١٢ مانگ زیندان. ٤_ هێمن جەنەت باز خەڵکی سەردەشت ١٢ مانگ زیندان. ٥_ سامرەند ئەحمەدزادە خەڵکی سەردەشت ١٢ مانگ زیندان. ٦_ آمئامانج شێخە‌پوور خەڵکی سەردەشت ١٢ مانگ زیندان. ٧_ سامان ملکاری خەڵکی سەردەشت ١٢ مانگ زیندان. ٨_ حوسێن پەری ئاقایی خەڵکی سەردەشت ١٢ مانگ زیندان. ٩_ محەممەد قادریان خەڵکی سەردەشت ١٢ مانگ زیندان. ١٠_ کامڵ رەسووڵپوور خەڵکی سەردەشت ١٢ مانگ زیندان. ١١_ فەرهاد شێخانی خەڵکی سەردەشت ١٢ مانگ زیندان. ١٢­_ ڕامین حەسەن زادە خەڵکی سەردەشت ١٢ مانگ زیندان. ١٣_ کامران دەروێشی خەڵکی ئورمیە ٦٠ مانگ زیندان. ١٤_ سەیوان عەلی‌زادە خەڵکی سەقز ١٨ مانگ زیندان. ١٥_ مستەفا فەیزوڵلاپووڕ خەڵکی بۆکان ٦ مانگ زیندان.   دوازدە حاڵەتی یەکەم بە تۆمەتی بەشداری خۆپێشاندانی پشتیوانی لە خەڵکی مەهاباد لەکاتی ڕووداوی "هۆتێل تارا" دادگایی و سزا دراون و ٣ حاڵەتی ئاخریش بە تۆمەتی پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە