کامیاران.. ژنێک خۆی ئاگردا

١٨ سەرماوەز ٢٧١٦، ١٤:٢١
هەنگاو: ژنێکی خەڵکی کامیاران پاش ئەوەی ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا، لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئیسفەهان گیانی لە دەست دا. بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، شەوی شەممە ١٦ی سەرماوەز، ژنیکی خەڵکی کامیاران بەناوی "نگین بیدخام" کچی سەلام، لەیەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئیسفەهان گیانی لەدەست دا. هەواڵنیری "هەنگاو" لەشاری کامیاران رایگەیاند کە نگین ١٠ ڕۆژ پێشتر بە هۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەیەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو. نگین خەڵکی گوندی "فرەجی ئاوا"ی شاری کامیاران بووە و سەرەتای سەرماوەز ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو. جێگای ئاماژەیە کە لەماوەی حەفتەی رابردوودا دوو ژنی دیکە لە شارەکانی سەقز و بۆکان بەهۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنابوو.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە