مامۆستایەکی زانکۆ لە بۆکان لەسەر کارەکەی دوور خرایەوە

١٨ سەرماوەز ٢٧١٦، ٢٣:١٣
هەنگاو: یەکێک لە مامۆستایانی کوردی زانکۆی ئازادی بۆکان بە فەرمانی سەرۆکی زانکۆ لەسەر کارەکەی دوور خرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ئەمرۆ پێنج‌شەممە  ١٨ی سەرماوەز هێمن قارەمانی مامۆستای زانکۆی ئازادی بۆکان وێرای دوورخرانەوە لەسەر کارەکەی هەڕەشەی دەستبەسەرکردنی لەلایان هێزە ئەمنییەکانەوە لێکرا. هێمن قارەمانی مامۆستای مێعماری لە زانکۆی ئازادی بۆکان بە تاوانی رێکخستنی ورک شۆپێک بۆ خویندکاری کۆلێژی مێعماری لە زانکۆی ئازادی ئەو شارە دەرکراوە. شایەد حاڵێکی رووداوەکە بە رۆژی کوردی گوت: پاش ئەوەی ورک شۆرپەکە لە زانکۆی ئازاد دەستی پێکرد سەرۆکی زانکۆکە دوکتور زییایی هاتە ساڵۆنی ورک شۆپەکە و بە دەنگێکی بڵنید و دوور لە شارستانییەت نەراندی کە ئەو بەرنامەیە هیچ هەماهەنگییەکی بۆ نەکراوە و دەبوو پێشتر لەگەڵ حەراست و سەرۆکی زانکۆ هەماهەنگ بکرێت پاشان هەر دوکتور زییایی روو بە مامۆستا هێمن گوتی: تۆ دەتەوێت لێرە چالاکی سیاسی بکەی و خوێندکارانم لێهاندەی لەوە بەوەلاوە مافی ئەوەت نییە بێتەوە بۆ زانکۆ و ئەگەر ئێستا بەرنامەکەت کۆنەکەیەوە تەلەفوون دەکەم بۆ سپا بێت پێت کۆبکاتەوە. بەگوتەی شایەد حالی رووداوەکە پاش هەرەشەی سەرۆکی زانکۆی ئازادی بۆکان لە هێمن قارەمانی بەرنامەکە کۆتایی هاتووە . هەڕەشەی سەرۆکی زانکۆی ئازادی بۆکان لە مامۆستایەکی ئەو زانکۆیە بۆ بەگرتدانی ئەو مامۆستایە لە کاتێدا دێتە گۆرێ کە بە پێی یاسای ئێران هێزی چەکداری و ئەمنی مافی ئەوەیان نییە لە جە‌‌غزی زانکۆکانی ئێران دا هەبوون و یان کەسێک دەستبەسەر بکەن .

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە