ڕاپۆرتی “بەرژان” سەبارەت بە پێشێلکاریی مافەکانی ژنان _ نۆڤەمبری ٢٠١٦

١٩ سەرماوەز ٢٧١٦، ٠٢:٢١
هەنگاو: ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو” بەمەبەستی زەقکردنەوە و ڕووماڵکردنی پێشێلکارییەکانی مافەکانی ژنان لە کوردستان، ڕاپۆرتێک لەژێر ناوی “بەرژان” ئامادە و بەشێوەی مانگانە بڵاوی دەکاتەوە. بە پشت بستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەری مافی مرۆڤی”هەنگاو”، لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبری ئەمساڵدا، ٣ حاڵەتی پێشێل کاریی مافی ژنان کە بریتین لە ١ حاڵەت سەپاندنی سزای بەندکران و ٢ حاڵەت خۆکوژیی ژیان تۆمارکراوە.   سەپاندنی حوکمی زیندان _ سەرەتای مانگی نۆڤەمبر ژنێکی سەردەشتی بەناوی "سوهەیلا زوبەیری" لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیمی ئێرانەوە بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی بە نیسبەت مەرگی فەریناز خوسرەوانی سزای ١ ساڵ بەندیخانەی بەسەردا سەپێندرا.   دەستبەسەر کران لە مانگی نۆڤەمبردا هیچ حاڵەتێکی دەستبەسەر رکانی ژنان لە کوردستان تۆمار نەکراوە.   کوژرانی ژنان لەماوەی مانگی ڕابردوودا (نۆڤەمبر)، هیچ حاڵەتێکی ژنان لە کوردستاندا تۆمار نەکراوە.   خۆکوژیی ژنان _ ١٠ نۆڤەمبری ٢٠١٦ : دایکێکی خەڵکی دیواندەرە بەناوی "سەعادەت رەزایی" بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لەڕێگای خۆسووتاندن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. _  سەرەتای نۆڤەمبر: گزینگ ماندگار کچێکی تەمەن ٨ ساڵی خەڵکی مەهاباد بەهۆیەکی نادیار و لەڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.     بڵاوکردنەوە و کەڵک وەرگرتن لەم ئامارانە بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە