ماکۆ .. کوژرانی کۆڵبەریکی کورد لەمەودای چەند مەترییەوە

٢٠ سەرماوەز ٢٧١٦، ٠٢:٢٤
هەنگاو: کۆڵبەریکی کوردی خەڵکی ماکۆ لە مەودای چەند مەترییەوە بووە ئامانجی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران و گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی پێنج‌شەممە ١٨ی سەرماوەز، کۆڵبەریکی کوردی خەڵکی ماکۆ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران گیانی لە دەست دا. هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری "ماکۆ ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کوردەی "مەجید دادخاه" کوڕی محەممەد راگەیاند. یەکێک لە نزیکانی ئەو کۆڵبەرە کوردە لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا بە "هەنگاو"ی راگەیاند کە مەجید دادخاه لە مەودای چەند مەترییەوە پێکراوە. هێزەکانی ڕێژیم لە سنووری ماکۆ و لەنزیک گوندی "یارمق" هێرشیان کردبووە سەر پۆلێک لە کۆڵبەرانی کورد و دابوویانە بەر دەستڕێژی گوللە. کوژرانی ئەو کۆڵبەرە کوردە لە کاتێکدایە کە هەمان ڕۆژ کۆڵبەریکی کوردی خەڵکی سەڵاسی باوەجانی بەناوی "ئەیووب سەروەری" بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیم بریندار کرابوو.    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە