ڕاپۆرتێک لەسەر زیندانی سیاسی کورد شەهلا محەممەدیانی

٢٠ سەرماوەز ٢٧١٦، ٠٢:٢٣

هەنگاو:  ژنە زیندانییەکی کوردی دیکە دوایی ئەوەی کە سزای بەندیخانە و دوور خرانەوەی بەسەر دا سەپا،لە بارودۆخێکی دژوار دا بەسەر دەبات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی "هەنگاو"، شەهلا محەممەدیانی،تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد کە بۆ ماوەی ١٠ مانگە بۆتێپەر کردنی سزایی ٤ ساڵ بەندیخانەکەی بۆ شاری تەورێز دوور خراوەتەوە،لە بارودۆخێکی خراپ دا بەسەر دەبات.

ئەم بەندکراوە کوردە ڕێکەوتی ٢٨ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی بە تۆمەتی ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری ڕێژیم و پڕپاگەندە دژی نیزام، لەلایەن دادگایی شۆڕشی مەهابادەوە سزای ٤ ساڵ بەندکران و دورخرانەوە بۆ بەندیخانەی شاری تەورێزی بەسەردا سەپێندرا.

شەهلا محەممەدیان دوای دەستبەسەرکرانی ماوەی ٦٧ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد لەژێر ئەشکەنجە و ئازاردا بووە.

هێمن موحەممەدیانی برای شەهلا لە وتووێژێکدا لەگەڵ "ناوەندی چالاکانی مافی مرۆڤی کوردستان" ڕایگەیاندووە لە شەهلا بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی لەگەل هیچ حیزبێکی کوردی نیە و ئیدارەی ئیتلاعات پەروەندەسازیان بۆ خوشکەکەی کردووە.

 

 

شایانی باسە کە شانی چەپی شەهلا بەهۆی توندی ئەشکەنجەی هێزە ئیتلاعاتیەکان لەکار کەوتووە و هەروەها بنەماڵەی ناوبراو بەهۆی هەژاری و دووری ڕێگا،بەکەمی توانیویانە چاویان بە شەهلا بکەوێ.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە