گیان لەدەستدانی بەندکراوێکی کورد و داوای ٧٠٠ میلیۆن تمەن بۆ ڕادەستکردنەوەی تەرمەکەی

٢٠ سەرماوەز ٢٧١٦، ٠٣:٠٨
هەنگاو: بەندکراوێکی کورد لەبەندیخانەی بەندەرعەباس بەهۆی کەمتەرخەمی و بێ موباڵاتی بەرپرسانی بەندیخانەوە گیانی لەدەست دا. بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕەزا حوسێن عەلیزادە بەندکراوی کوردی بەندکراو لە بەندیخانەی بەندەرعەباس بە هۆی درەنگ گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا. ئەو بەندکراوە کوردە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دۆخی جەستەیی بەرەو خراثی ڕۆشتبوو و لەئاکامدا ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٧ی سەرماوەز لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بەندەرعەباس گیانی لە دەست دا. هەواڵنێری هەنگاو وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە رایگەیاند کە هێزە هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بۆ رادەستکردنەوەی تەرمی ئەو بازرگانە کوردە داوای بڕی ٧٠٠ میلیۆن تمەنیان کردووە. دەگوترێ ئەو بازرگانە کوردە لە کاتێکدا بە شێوەی یاسایی لە بەندەرعەباسەوە پارچە و جلوبەرگی بۆ تاران هێناوە و پارەی گومرکی داوە و ڕێکارە یاساییەکانیشی بڕیوە، کەچی رێکەوتی ٩ی بانەمەڕ لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستگیر کراوە و لەلایەن کەسێک بەناوی “بەهرامی نەژاد”ئەندامی سوپای پاسدارانەوە بە٢ مانگ ڕاگیران لە گرتنگەکانی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا.      

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە