کرێکارێکی دیکەی کورد بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا

٢٠ سەرماوەز ٢٧١٦، ١٥:٥٨
هەنگاو: نەبوون ئەمنیەت لە شوێنی کار، دیسانەوە گیانی کرێکارێکی دیکەی کوردی لە شاری تاران ستاند. بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، چەند ڕۆژ پێش کرێکارێکی کوردی خەڵکی بۆکان بەناوی ئومید عەبدوڵڵانژاد لە شاری تاران تووشی ڕووداوی کار بوو. هەواڵنێری هەنگاو لەزاری سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئومیدەوە ڕایگەیاند کە ئەم هاووڵاتییە کورده بەهۆی بێکاری و نەبوونی کار لە کوردستان و بە مەبەستی دابینکردنی بژیویی ژیانی ڕووی لە شاری تاران کردبوو. نەبوونی ئیمەنی لە شوێنی کار، بووە هۆی بەربوونەوەی ئومید لە نهۆمی سێهەمی بینایەکی نیمەکارەوە و گیانلەدەستدانی ناوبراوی لێکەوتەوە. لەم پێوەندییەدا حەوتووی ڕابردووش، دوو کرێکاری دیکەی کورد لە شارەکانی سەقز و سەرپێڵ زەهاو تووشی ڕووداوی کار بوون. ئەم دوو کرێکارە کوردە بەهۆی نەبوونی ئیمەنی و یەکیان بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی و یەکی دیکەیان بەهۆی بەرقگرتوویی گیانیان لەدەستداوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە