دێڵۆڕان .. تەقینەوەی مین قوربانی لێکەوتەوە

٢١ سەرماوەز ٢٧١٦، ٠٢:٣٢
هەنگاو:تەقینەوەی مین لەزەوی کشت و کاڵی بوە هۆی بریندار بوونی هاووڵاتیەکی دێلۆڕانی. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، " ڕۆژی هەینی ١٩ی سەرماوەز "عەلی حسەینی ،خەڵکی ئاوایی "چەم هندی" سەربە شاری دێلۆڕان، لەکاتێکدا بە تراکتۆر سەرقاڵی کێڵانی زەوی کشت و کاڵی بووە،بەهۆی تەقینەوەی مین  لەناو زەویەکەیدا بریندار دەبێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕژیمی ئێران ئیدعای کردووە ئەم پارچە زەویانە لەمین پاک کراونەتەوە و خەڵک دەتوانین کەڵکیان لێ وەر گرن. بەپێی هەواڵی هەواڵنێری هەنگاو لە شاری دێلۆڕان، عەلی حسەینی بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئەهواز گواستراوەتەو لەژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە