مانگرتنی٢٢ رۆژەی زیندانییەکی کورد، هەڵوێستی کەسایەتیە ئایینی‌یەکانی لێکەتۆتەوە

٢٢ سەرماوەز ٢٧١٦، ١٨:٥١
هەنگاو:  فوئاد رەزازاده، زیندانیی مەزهەبیی کورد بەیانیی رۆژی دووشەممە بەهۆی مانگرتن لە خواردن باری تەندروستیی تێکچووەو لە ئەنجامدا گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەوە و دەستبەجێ رەوانەی زیندان کرایەوە. بەپێی راپۆرتی ماڵپەری مافی مرۆڤیی هەنگاو، فوئاد رەزازاده، بە مەبەستی وەرگرتنی مەرەخەسی، ماوەی ٢٢ رۆژە لە ساڵۆنی ٢١ی بەندی ٧ی زیندانی رجایی شاری کەرەج، مانی لەخواردن گرتووە. ئەو زیندانییە کوردەی خەڵکی شاری سنە، رایگەیاندووە: "هەتا گەیشتن بە داخوازییەکەی، لەسەر مانگرتنەکەی بەردەوام دەبێ. هاوکات لەگەڵ تێکچوونی باری تەندروستیی فوئاد رەزازاده، حەسەن ئەمینی، "حاکمی شەرعی کوردستان" و مەولانا گرگیچ، پێشنوێژی ئازادشار و بەرێوەبەری "دارللعلوم فاروقیه" لە دوو پەیامی جیاجیادا داوایان لەو زیندانییە کوردە کردووە، کۆتایی بە مانگرتنەکەی بێنی. باوکی ئەو زیندانییە کوردە نزیک بە یەک مانگ پێش ئێستا تووشی جەڵته‌ی دڵ هاتبوو، کە فوئاد بە مەبەستی سەردانی باوکی، داوای مەرەخەسیی کردبوو کە لەگەڵ وڵامی نەرێنیی بەرپرسان بەرەوڕوو بوویەوە و دوا ٢ رۆژ باوکی ئەو زیندانییە کوردە گیانی لەدەست داو و لەو کاتەوە هەتا ئێستا فوئاد بۆ وەرگرتنی مەرەخەسی و سەردانی بنەماڵەکەی، مانی لەخواردن گرتووە. فوئاد رەزازاده، کە حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیریی بۆ بڕاوەتەوە، ماوەی ٣ ساڵ و ٥ مانگ لەو حوکمەی لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج تێپەڕ کردووە. ئەو زیندانییە کوردە، ساڵی ١٣٩٠ی هەتاویش دەستبەسەر و بە ١ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی مەحکووم کرابوو.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە