زیندانییەکی کورد پاش ٢٣ رۆژ، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا

٢٣ سەرماوەز ٢٧١٦، ١٨:٥٩
هەنگاو: فوئاد رەزازاده، زیدنانیی مەزهەبیی کورد، کە لە ٢٣ رۆژ پێش ئێستاوە مانی لە خواردن گرتبوو، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا. بەپێی راپۆرتی ماڵپەری مافی مرۆڤیی هەنگاو، شەوی رابردوو، ٢٢ی سەرماوەز، فوئاد رەزازاده زیندانیی کوردی خەڵكی شاری سنە، لەسەر داوای چەند کەسایەتیی ئایینی، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا. ئەو زینداییە کوردە پێشتر رایەگیاندبوو، کە هەتا دەستەبەربوونی داخوازییەکانی، لەسەر مانگرتنەکەی بەردەوام دەبێت. لەماوەی رۆژانی رابردوودا، حەسەن ئەمینی، حاکمی شەرعی کوردستان و مەولانا گرگیچ، پێشنوێژی ئازەر شار لە دوو پەیامی جیاجیادا داوایان لەو زیندانیەی مەزهەبییە کردبوو، کە کۆتایی بە مانگرتنەکەی بێنیت. ئەو زیندانییە کوردەلەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا دوو جار بەهۆی نەخۆشی و هەروەها مەرگی باوکییەوە داوای مەرەخەسیی کردبوو، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی زیندان و دەزگای قەزاییەوە بێ وڵام مابوویەوە. ئەو زیندانیەی کوردە بە مەبەستی سەردانی بەشداری کردن لە پرسە و سەردانی بنەماڵەکەی، مانی لەخواردن گرتبوو. فوئاد رەزازاده، ساڵی ١٣٩٠ دەستەبسەر کراوە و دواتر حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ بڕایەو و هەنووکە ماوەی ٣ سال لەو حوکمەی تێپەڕ کردووە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە