دادگەی ئیلام بێ تاوانی‌بوونی سەجاد تابانی راگەیاند

٢٣ سەرماوەز ٢٧١٦، ١٩:٠٢
هەنگاو: چالاکێکی کوردی خەڵکی ئیلام، کە بە هاوکاری کردنی یەکیک لە حیزبە کوردییەکان تۆمەتبار کرابوو، لەو تۆمەتە بێ‌بەری کرا. بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە رۆژانی رابردوودا دادگایی کردنی سەجاد تابانی چالاکی کوردی خەڵکی ئیلام بەڕێوە چوو، کە لەو دادگایەدا بێ تاوان ناسرا. سەجاد تابانی، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ئەمساڵ(٩٥) لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە شاری ئیلام دەستەبسەر کرا. ئەو چالاکە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە شوێنی کارەکەی خۆی، دەستەبسەر کرابوو. سەجاد تابانی، سەرئەنجام رۆژی یەکشەممە ٤ی رەزبەر بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرابوو.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە