ئارام فەتحی گوێزرایەوە بۆ گرتووخانەی مەریوان

٢٣ سەرماوەز ٢٧١٦، ٢٢:٤٤
هەنگاو: ئارام فەتحی چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان دوای ٨ ڕۆژ ڕاگیران لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ گرتووخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوێزرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی سەرماوەز، ئارام فەتحی دوای ٨ ڕۆژ ڕاگیران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بۆ گرتووخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوێزراوەتەوە. هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری مەریوان وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە وتی کە ئارام ماوەی حەفتەی رابردوو لە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان ڕاگیراوە. ئارام فەتحی ڕۆژی دووشەممە ١٥ی سەرماوەز بە تۆکمەتی ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتنی کۆڵبەرانی کورد و ڕێکخستنی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەریوانەوە دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو ئەندامی چالاکی ئەنجومەنی وێژەیی “مەولەوی” و “وەژین” لە بواری بەڕێوەبردنی خولی فێرکاری زمانی کوردی لە زانکۆکانی مەریوان و سنە بووە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە