ئارام فەتحی پاش ١٠ ڕۆژ ئازاد کرا

٢٤ سەرماوەز ٢٧١٦، ١٦:٢٥
هەنگاو: ئارام فەتحی چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان کە ڕۆژی رابردوو دوای ٨ ڕۆژ ڕاگیران لە ئیتلاعاتی ئەو شارە بۆ گرتووخانەی ناوەندیی مەریوان گوێرابوویەوە، ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی سەرماوەز، ئارام فەتحی دوای ١٠ ڕۆ دەستبەسەر کران لە ئیدارەی ئیتلاعات و گرتووخانەی ناوەندیی مەریوان، ئازاد بوو. ئەو چالاکە کوردە ڕۆژی دووشەممە ١٥ی سەرماوەز بە تۆمەتی ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتنی کۆڵبەرانی کورد و ڕێکخستنی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەریوانەوە دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگیرابوو و سەرئەنجام ڕۆژی ڕابردوو بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان گوێزرابوویەوە. ئارام فەتحی  ئەندامی چالاکی ئەنجومەنی وێژەیی “مەولەوی” و “وەژین” لە بواری بەڕێوەبردنی خولی فێرکاری زمانی کوردی لە زانکۆکانی مەریوان و سنە بووە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە