ئارام فەتحی چالاکی فەرهەنگی لە مەریوان، دەستبەسەر کرایەوە

٢٥ سەرماوەز ٢٧١٦، ١٩:٠٧
هەنگاو: ئارام فەتحی چالاکی فەرهەنگی و مەدەنیی کوردی خەڵکی مەریوان، لە کاتێکدا رۆژی رابردوو بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرابوو، ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ٢٥ی سەرماوەز سەرلەنوێ دەستبەسەر کرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، سەرچاوەیەکی ئاگادا رایگەیاند، ئەمڕۆ بەیانی لە کاتێکدا ئارام فەتحی بۆ وەرگرتنەوەی کەلوپەلەکانی سەردانی ئیتلاحاتی مەریوانی کردبوو، دەستەبجێ دەستبەسەر و رەوانەی زیندان کرا. ئارام فەتحی رۆژی چوارشەممە، ٢٤ی سەرماوەز بە دانانی ٥٠ ملیۆن تمەن بارمته، پاش ١٠ رۆژ دەستبەسەری و لێکۆلینەوە، لە زیندان ئازاد کرا. یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی فەتحی بە هەواڵنێری "هەنگاو"ی راگەیاند، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بیانووی کەمبوونی بڕی بارمتەی ئارام و زیاتکردنی بۆ ٢٠٠ ملیۆن تمەن،  دەستەبەسەریان کردۆتەوە. ئەو چالاکە مەدەنییە، رێکەوتی ١٥ی سەرماوەز بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ پێکهێنانی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بە کوشتاری کۆڵبەران، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە