٣ مانگ دەستبەسەری بەبیانووی ئەوەی کوڕەکەی پێشمەرگە بووە

٢٥ سەرماوەز ٢٧١٦، ٢٠:١٦
هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بۆکان کە سەرەتای رەزبەری ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، بەدانانی بارمتە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی سەرماوەز، عەلی بوڕناسەر هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان دوای نزیک بە ٣ مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٥٠ ملیۆنی لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرا. هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری بۆکان وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند کە ئەو هاووڵاتییە کە خەڵکی گوندی "قەرەگوڵ"ی بۆکانە، بە بیانووی ئەوەی کە کوڕێکی پێشمەرگەی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێرانە دەستبەسەر کراوە. عەلی بوڕناسەر شەوی پێنج‌شەممە ٨ی ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەهابادەوە دەستبەسەر و لەوکاتەوە تا ئێستا لە ئیدارەی ئیتلاعات و گرتووخانەی ئەو شارە ڕاگیراوە.      

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە