هاووڵاتییەکی نەغەدەیی لەسێدارە درا
٢٦ سەرماوەز ٢٧١٦، ٠١:٥٩
هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی نەغەدە لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری بەندەرعەباس لە سێدارە درا.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی سەرماوەز، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی بەندەرعەباس بەڕێوە چوو.
ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن هەواڵنێری هەنگاوەوە "بێهزاد سەلیم کورد" کوڕی عوسمان ڕاگەیندراوە.
ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٣٩ ساڵەی خەڵکی نەغەدە، ساڵی ١٣٩٠ لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری بەندەرعەباس دەستبەسەر و ساڵی ١٣٩١ بە تۆمەتی "بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان" لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو هاوکات سزای سێدارەی ٣ هاووڵاتیی بەلووج لە گرتووخانەی بەندەرعەباس بەرێوە چووە.